پێكهاته‌كه‌ی مارادۆنا بۆ یاری ئه‌ڵمانیا
نوشته شده توسط : Honar Pirani

پێكهاته‌كه‌ی مارادۆنا بۆ یاری ئه‌ڵمانیا

دیگۆئه‌رماندۆ مارادۆنای به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ر‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین لیستی ئه‌ویاریزانانه‌ی كه‌ به‌ژدارده‌بن له‌یاری دۆستانه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكراكرد، وه‌ له‌م پێكهاته‌یه‌ سێ یاریزانی له‌ تیپه‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كان هێناوه‌ كه‌ خوان سباستیان ڤیرۆن و كلیمنتی  رۆدریگز له‌ ئستوندیانتس و نیكۆلا ئۆتامیندی له‌ فیلیز سارسفیلد .
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ناوی ئه‌و یاریزانانه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رژه‌نتینن كه‌ ئاماده‌كراون بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیه‌كان:

- سێ یاریزان له‌ ئیسپانیا: لیۆنێل میسی( به‌رشلۆنه‌) ، هیگواین ( ریال مه‌درید)، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ(ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید).

- شه‌ش یاریزان له‌ ئیتاڵیا: ماریانو ئه‌نودخار(كاتانیا)، دیگۆمیلیتۆ( ئه‌نته‌رمیلان)، والته‌ر ساموێل(ئه‌نته‌ر) ، نیكۆلاس بوردیسو( رۆما)، ماریۆ بولاتی(فیره‌نتینا)، خافییر باستوری( پالیرمۆ).

- سێ یاریزان له‌ ئینگلته‌را: جوناس گواتیریز(نیوكاسڵ) ، كارلۆس تیڤیز(مانچسته‌ر ستی)، خافیر ماسكیرانۆ(لیڤه‌رپول).




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 830
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست